فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پێگەکانی داعش لە حەمرین بۆردومان دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پێگەکانی داعش لە حەمرین بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پێگەکانی داعش لە حەمرین بۆردومان دەکەن

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق پێگه‌كانی داعشیان له‌ چیای حەمرین بۆردومان کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پێگەکانی داعش لە حەمرین بۆردومان دەکەن
0

لایک

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق پێگه‌كانی داعشیان له‌ چیای حەمرین بۆردومان کرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ شەممە 20-08-2022، حەشارگەکانی چەکدارانی داعش لە ئەشکەوتەکانی زنجیرە چیای حەمرین لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هێزی ئاسمانی عێراق بۆردومان كراون.

ئەوەش هاتووە، ھێرشە ئاسمانییەكە بۆ پشتیوانی هێزی پیادەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە بووە و ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین، بەردەوامیی دەبێت.

هەرچەندە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراق بەردەوامیی هەیە، چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی نێوان هەرێم و عێراق بەردەوامن لە پەلامار و کردەوە تیرۆرستییەکان، ئەمەش بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکە، کە بووەتە هۆی مانەوەی داعش لەو ناوچانە.