فڕۆکەیەکی جەنگیی و هێلیکۆپتەرێک کەوتنەخوارەوە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • فڕۆکەیەکی جەنگیی و هێلیکۆپتەرێک کەوتنەخوارەوە

فڕۆکەیەکی جەنگیی و هێلیکۆپتەرێک کەوتنەخوارەوە

لە روسیا، فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری "Su-34" و هێلیکۆپتەرێکی جۆری "Mi-8" کەوتنەخوارەوە.

ئایار 13, 2023 16:19
فڕۆکەیەکی جەنگیی و هێلیکۆپتەرێک کەوتنەخوارەوە
0

لایک

لە روسیا، فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری “Su-34” و هێلیکۆپتەرێکی جۆری “Mi-8” کەوتنەخوارەوە.

ئاژانسی هەواڵی روسی TASS، لە هەواڵێکدا رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی جۆری “Mi-8” لە ناوچەی بریانسک، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە هەواڵەکەدا کە بە پشتبەستن بە بەرپرسانی خزمەتگوزاری بەپەلەی ناوخۆ بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە، هێلیکۆپتەرەکە بەهۆی ئاگرگرتنی بزوێنەرەکەیەوە کەوتووەتەخوارەوە.

هاوکات باس لەوە کراوە کە لە هەمان ناوچە فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری “Su-34” لە نزیک سنووری ئۆکراینا کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام ئاماژە بە چارەنووسی سەرنشینەکانی نەکراوە.

En az 10 karakter gerekli
Gönderdiğiniz yorum moderasyon ekibi tarafından incelendikten sonra yayınlanacaktır.