چه‌كدارانی نه‌ناسراو فڕۆكه‌یه‌كی ئیندۆنیزییان به‌فڕۆكه‌وان و پێنج سه‌رنشینی نیوزلاندیه‌وه له پارێزگای پاپوای رۆژئاوای ئیندۆنیزیا رفاند كه سه‌ر به هێڵی ئاسمانی “SUS Air” بوو.
كریس هێپكینز، سه‌رۆکوه‌زیرانی نیوزلاند رایگه‌یاند، حكومه‌ت ئاگاداری ئه‌و دۆخه‌یه و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی نیوزلاند له ئیندۆنیزیا كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كه‌ن، تا ئێستا ورده‌كاری ته‌واویان پێنه‌داوین كه چی روویداوه و چی ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه، به‌ڵام ده‌زانین كاركردن له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.
لەمبارەیەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نیوزلاند رایگه‌یاند، پاڵپشتی كۆنسوڵگه‌ری پێشكه‌ش به خێزانی فڕۆكه‌وانه‌كه و سه‌رنشینه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام به ئاماژه‌دان به یاساكانی پاراستنی نهێنی، ره‌تیكرده‌وه هیچ لێدوانێكی زیاتر بدات.
تایبەت بە رووداوەکە، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی پاپوای ئازادی جوداخواز (له ئیندۆنیزیا به ڕێكخراوێكی تیرۆریستی داده‌نرێت)، به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه و رایانگه‌یاندوه، “تا حكومه‌تی ئیندۆنیزیا دان به سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌كه‌دا نه‌نێت، رفێندراوه‌كان ئازاد ناكرێن”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی