فڕۆکەوانی عێراق رەتیکردەوە پارە دزراوەکەی دەستەی باجی عێراق لەرێگەی فڕۆکەخانەی بەغداد بردرابێتە دەرەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فڕۆکەوانی عێراق رەتیکردەوە پارە دزراوەکەی دەستەی باجی عێراق لەرێگەی فڕۆکەخانەی بەغداد بردرابێتە دەرەوە

فڕۆکەوانی عێراق رەتیکردەوە پارە دزراوەکەی دەستەی باجی عێراق لەرێگەی فڕۆکەخانەی بەغداد بردرابێتە دەرەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
فڕۆکەوانی عێراق رەتیکردەوە پارە دزراوەکەی دەستەی باجی عێراق لەرێگەی فڕۆکەخانەی بەغداد بردرابێتە دەرەوە
0

لایک

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق رەتیکردەوە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە دزراوەکەی دەستەی باجی عێراق لە رێگەی فڕۆکەخانەی بەغدادەوە برابێتە دەرەوەی وڵات.

رۆژی هەینی، 21-10-2022، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق روونکردنەوەیەکی لەبارەی دیارنەمانی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارەکە و دەنگۆی بردنەدەرەوەی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدادەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەوبارەوە بڵاودەکرێنەوە دوورە لە راستییەوە و “لە چوارچێوەی ئەو گوشارانەیە کە دەخرێتە سەرمان”.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق لە درێژەی روونکردنەوەکەیدا لەسەر دزینی پارەکە دەڵێت، “هەمووان دەزانن ئەو پارەیە بە درێژایی یەک ساڵ دزراوە، نەوەک شەو و رۆژێک. چۆن دەکرێت ئەو پارە زۆرە بەبێ پشکنین و چاودێریی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی فڕۆکەخانە و کۆمپانیای ئەمنییەوە ببرێتە دەرەوە”.

جێی باسە، چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکرێت کە پارە دزراوەکەی دەستەی باجی عێراق گوازراوەتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد و لەوێشەوە براوەتە دەرەوە.