فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی هەر عومرەکارێک سێ هه‌زار دۆلاری پێ دەفرۆشرێت بە 132 هه‌زار دیناری عێراقی.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئاگاداری بۆ ئەو عومرەکارانەی کە لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەشتی عەمرە ئەنجام دەدەن، بەپێی بڕیاری بانکی ناوەندی هەر عومرەکارێک سێ هه‌زار دۆلاری پێ دەفرۆشرێت بە 132 هه‌زار دیناری عێراقی”.
مه‌رجه‌كانی بانكی ناوه‌ندی بۆ پێدانی دۆلاری ئه‌مریكی به نرخی 132 هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پڕۆسه‌ی عومره ئه‌نجامده‌ده‌ن بریتیین له:
هەر عەمرەکارێک بۆی هەیە تەنیا یەکجار لە مانگێکدا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت.