فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، له ئێستادا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و تا ئاسایی بوونه‌وه‌ی مەودای بینین، گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگیراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم و به‌تایبه‌ت پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، كه بووەته‌ھۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مەودای بینین، له ئێستادا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و تا ئاسایی بوونه‌وه‌ی مەودای بینین گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگیراوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌یه كه بووەتەھۆی داخستنی فڕۆكه‌خانه.
ئەمە له‌كاتێكدایه ماوه‌ی دوو رۆژه شه‌پۆلێكی خۆڵبارین ناوچه جیاجیاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ش ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر هه‌رێم دروستبووه، پێشتریش گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر(ئەربیل) به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مەودای بینین راگیران.