بەهۆی خۆڵبارینەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەربیل گەشتە ئاسمانییەکانی راگرت.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەربیل رایگەیاندوە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر (چوون و هاتن)مان راگرت و تاوەکو مەودوای بینین فراوان نەبێت و دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە دەستپێ ناکەینەوە“.
بە وتەی ئەحمەد هۆشیار، ئەمڕۆ 89 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەربیلەوە بۆ وڵاتان هەبووە، کە 13ی بۆ عومرە بووە لە سعودیە.