فوئاد حوسێن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا

فوئاد حوسێن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

نیسان 24, 2023 10:55
فوئاد حوسێن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا
0

لایک

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، فوئاد حوسێن لە میانی پەیوەندییەکە لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان رایگەیاند کە بەم نزیکانە سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید سەردانی تاران دەکات و خۆشحاڵی خۆی نیشان دا سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە.

بە پێی ئاژانسەکە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە کە لە میانیدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییان لە یەکتر کردووە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە، ھەروەھا بیروڕایان لەبارەی پێشھاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکردووە و جەختیان کردووەتەوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامیگریی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

باسی لەوەیش کردووە، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان و فوئاد حوسێن، ھەروەھا جەختیان کردووەتەوە لە پتەوترکردنی پەیوەندییە ستراتیجییەکانی نێوان ئێران و عێراق و بەردەوامیدان بە راوێژ و ھەمانگییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.

فوئاد حوسێن خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە و رایگەیاندووە کە بەم نزیکانە سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید سەردانی تاران دەکات.

En az 10 karakter gerekli