لە پەیوەندییەکەدا وێڕای گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بابه‌ته جیاوازه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵیه‌كان، دیدگاكانی ئێرانی ده‌رباره‌ی دواكه‌وتنی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی نوێی گفتوگۆكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و سعوودیە روون كرده‌وه.
حوسێن و عەبدللهیان بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد ده‌رباره‌ی كۆتا گۆڕانكاریه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دانوستانه‌كانی ڤییه‌نا و لەوبارەیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “ئێمه گه‌شتوینه‌ته قوناغی كۆتایی ئابڵۆقه‌كان، له‌و بابه‌ته زۆر گرنگانه‌ی كه ماون، چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان له ڕێی رێكخه‌ری كاروباری یه‌كێتی ئه‌وروپاوه خستوه‌ته به‌رده‌م ئه‌مریكا، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا ئه‌و نیه‌ت پاكیه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات پیشان بدات، ئێمه لەگەڵ گەیشتن به رێكه‌وتنێكی باش، به‌هێز و به‌رده‌وامداین”.
هیوای خواست ئه‌و رێكخراوه هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی گەلانی ئیسلامی به‌هێز ده‌كات
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا عەبدللهیان ئاماژه‌ی به به‌ڕێوه‌چوونی كۆبونه‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كرد و هیوای خواست ئه‌و رێكخراوه هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی گەلانی ئیسلامی به‌هێز ده‌كات.