وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، هەریەک لە وەزیری دەرەوەی عێراق و ئێران لە تەهران-ی پایتەخت کۆبوونەوە و بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی-یان تاوتوێکرد.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ تاران لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەتەوە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێکراوە.
ئەحمەد سەحاف، ئاماژەی بەوەشداوە، هەروەھا لەبارەی پێشھاتەکانی ناوچەکە و رەنگدانەوەی ئەو پێشھاتانە لەسەر بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات گفتوگۆی لەبارەوەکراوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ شاندێکی یاوەری بۆ سەردانێکی فەرمی گەیشتە تەهران.