فوئاد حوسێن لەگەڵ جۆن کێری باسی کێشە ژینگەییەکان دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فوئاد حوسێن لەگەڵ جۆن کێری باسی کێشە ژینگەییەکان دەکات

فوئاد حوسێن لەگەڵ جۆن کێری باسی کێشە ژینگەییەکان دەکات

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ جۆن کێری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەش و هەوا باسی لەکێشە ژینگەییەکان و کەش و هەوا کرد.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
فوئاد حوسێن لەگەڵ جۆن کێری باسی کێشە ژینگەییەکان دەکات
0

لایک

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ جۆن کێری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەش و هەوا باسی لەکێشە ژینگەییەکان و کەش و هەوا کرد.

فوئاد حوسێن لە پەراوێزی 20-ەمی مەکۆی دەوحە لەگەڵ جۆن کێری کۆبووەوە و باسی کێشەی ژینگەیی، کەش و هەوا و بەرکەوتنی عێراق بۆ گۆڕانکارییە جدییەکانی کەش و هەوا لە داهاتوودا کرد.

هەردوولا تاوتوێی ئەو تەحەدایانەیان کرد کە لەداهاتوو ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە کە ئەوانیش بریتین لە ئەگەری وشکبوونەوە، جدییەتی گەمارۆکانی ئاو و کەمکردنەوەی پشکی ئاو بەتایبەتی ڕووبارەکان کە سەرچاوەکانیان لەدەرەوەی سنوورەکانە.   

لەدیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەسەر هەوڵەکانی عێراق کردەوە بۆ چوونە ناو سەردەمێکی ژینگەیی نوێ و ڕوبەڕوبونەوەی دووبارەبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا لەرێی شەراکەتی هەرێمی و نێودەوڵەتیەوە. 

فوئاد حوسێن، ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق بەشداری لە هەموو ڕێککەوتننامەکانی کەش و هەوای نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.

لای خۆیەوە جۆن کێری، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەش و هەوا تەئکیدی لەسەر ئامادەیی ئەمریکا کردەوە بۆ دابینکردنی پشتیوانی و شارەزایی بۆ عێراق، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و هاوکاری تر بۆ دروستکردنی وزەی جێگرەوە و گرنگی بەردەوامی پەیوەندی نێوان هەردوولا بۆ دروستکردنی میکانیزمی کاری هاوبەش لەهەموو بوارەکاندا.