فوئاد حوسێن: رێگە بە دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراق نادەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فوئاد حوسێن: رێگە بە دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراق نادەین

فوئاد حوسێن: رێگە بە دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراق نادەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
فوئاد حوسێن: رێگە بە دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراق نادەین
0

لایک

وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، رێگە نادەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان و دەستێوەردانی دەرەکیش رەتدەکەنەوە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵێکی عەرەبی وتی، “عێراق وەک گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان رەتدەکەینەوە، رێگەش بە دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراق نادەین، بەڵکو بەردەوام دەبین لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ”.

وتیشی، “پەیامی عێراق ئاشتی و هاوبەشییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان”.

فوئاد حسێن، رۆژی 27ـی تشرینی دووەمی 2022، بوو بە جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و دووبارە وەک وەزیری دەرەوەی عێراق متمانەی پێدرا.