وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، لە ساڵی 2022ـدا بە گشتی 311 تیرۆرست له ناوچه جیاجیاكانی عێراق له‌ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانه‌وه كراونه‌ته ئامانج و كوژراون.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، ساڵی 2022 ساڵی ده‌ستكه‌وتی زۆر گرنگ بوو له كاری مه‌یدانیدا، له‌وانه كوژرانی 311 تیرۆریست، كه 213 تیرۆریستیان به بۆردومانی هێزی ئاسمانی و 98 تیرۆرستی دیكه‌ش له ئۆپه‌راسیۆنه جیاوازه‌كاندا كوژران، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كوژراوه‌كان سه‌ركرده‌ی گرنگی بانده تیرۆریستییه‌كانی داعش بوون، كه رێگه‌ی به له‌ناوبردنی سیسته‌می فه‌رمانده‌ی و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و باندانه خۆشكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ساڵی 2022 شایه‌تی توندبوونه‌وه‌ی ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان بوو له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا و رێگریكردن له هه‌رجۆره ئۆپه‌راسیۆنێكی دزه‌كردن، كه بووه هۆی بڕینی دابینكردنی كارمه‌ند و كه‌لوپه‌ل له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه.
خه‌فاجی وتیشی، “وه‌ک فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هیوادارین له ساڵی 2023ـدا بوارێكی زیاتر بۆ چه‌كداركردن و مه‌شقكردن هه‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا و به‌رده‌وامبوونی هێزه ئه‌منیه‌كان له به‌دواداچوونی تیرۆر و نه‌هێشتنی ئه‌و شانه نوستوانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه له ناوچه‌كانی بۆشایی ئه‌منیدا”.