فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئەمریکا ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئەمریکا ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی ئەمریکا ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
0

لایک

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زفیر کە بە وزەی خۆر کار دەکات و هێشتا لەژێر تاقیکردنەوەدایە، بە مانەوەی بۆ 36 رۆژ لە ئاسماندا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.

لەراگەیەنراوێکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زفیر لە 15ـی حوزەیراندا دەستی بە فڕین کردووە و هێشتا لە ئاسمانی ئەریزۆنادا بەرزی 70 هەزار پێ بەردەوامە لە فڕین.

هاوکات باس لەوەشکراوە کە وەک بەشێکی تاقیکردنەوەکە، زفیر یەکەم ئەرکی لە کایەی ئاسمانی نێودەوڵەتیی و بەسەر ئاسمانی دەریادا تەواو کردووە و، فڕۆکەکە بە بەکارهێنانی کۆنترۆڵی پەیوەندی مانگی دەستکرد درێژترین فڕینی ئەنجامداوە.

زفیر لە ساڵی 2018ـدا نزیکەە 26 رۆژ لە ئاسماندا مایەوە و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد، باڵی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە زیاد لە 24 مەتر درێژە و کێشی نزیکەی 80 کیلۆگرامە.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی زفیر کە لە لایەن ئایربەسەوە پەرەی پێ دراوە، بەکاردێت بۆ چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی لە رووبەرێکی بینراوی فراواندا.