فرۆکەخانەی مووسڵ لەلایەن دوو کۆمپانیای تورکی نۆژەن دەکرێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فرۆکەخانەی مووسڵ لەلایەن دوو کۆمپانیای تورکی نۆژەن دەکرێتەوە

فرۆکەخانەی مووسڵ لەلایەن دوو کۆمپانیای تورکی نۆژەن دەکرێتەوە

پارێزگاری مووسڵ رایگەیاند، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ لەلایەن دوو کۆمپانیای تورکییەوە نۆژەندەکرێتەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
فرۆکەخانەی مووسڵ لەلایەن دوو کۆمپانیای تورکی نۆژەن دەکرێتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی 8ـی 2022، بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردی بناغەی نۆژەنکردنەوەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ دانرا. لەوبارەیەوە نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا ئاماژەی بەوەدا کە فرۆکەخانەکە لەلایەن دوو کۆمپانیای تورکییەوە نۆژەن دەکرێتەوە.

لەوبارەیەوە لوقمان رەشیدی، ئەندامی نەجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە ئاژانسی تەباـی راگەیاند، “پێنج ساڵە چاوەڕوانی ئەم پرۆژەیە بووین. دوای رزگارکرانی مووسڵ لە داعش، لەوبارەیەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەمان ئەنجامدابوو. هەندێک لایەن هەبوون دەیانویست پرۆژەکە بدەن بە کۆمپانیا فەڕەنسییەکان”.

هاوکات رەشیدی دەڵێت، “لەئەنجامی هەوڵەکانمان رێگریمان لەوەکرد کە پرۆژەکە بۆ فەڕەنسییەکان بێت چونکە ئەوان لەبەرامبەر قەرز دەیانویست پرۆژەکە بەڕێوەببەن. لەکاتی کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆکوەزیران پێمان راگەیاند کە بۆچی بە قەرز پرۆژەکە بەڕێوەببەین، مووسڵ خاوەن بودجەی تایبەتی خۆیەتی”.

شایەنی باسە ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی، “دواجار توانیمان سەرۆکوەزیران و پارێزگار رازی بکەین بۆ ئەوەی پۆژەکە نەدرێت بە لایەنی فەڕەنسی. دواتر سەرۆکوەزیران بەڕێز مستەفا کازمی بەڵێنی دا کە خۆی بێت و بەردی بناغەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ دابنێت”.

رەشیدی وتیشی، “ئەمڕۆ کاتژمێر شەشی بەیانی بەڕێز سەرۆکوەزیران هاتە مووسڵ و پێشوازیمان لێیکرد. سوپاس بۆ خودا ئەمڕۆ بەردی بناغەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی مووسڵ دانرا.  دواجار پرۆژەکە بە دوو کۆمپانیای تورکی سپێردراوە کە ناوەکانیان (بیناسازی TAV  و 77 بۆ بیناسازی – TAV İnşaat , 77 İnşaat)ە”.

فرۆکەخانە رادەستی هەردوو کۆمپانیا کراوە، لەوبارەیەوە لوقمان رەشیدی دەڵێت، “لە سبەیەوە کارەکانیان بۆ نۆژەنکردنەوەی فرۆکەخانەکە دەستپێدەکات”.