سەرۆکی مەکسیک بریارنامەیەکی تایبەت بە قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی لە سەرتاسەری مەکسیک واژووکرد.
لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر، سەرۆکی مەکسیک ئاماژەی بەوەکرد کە بریارنامەیەکی واژوو کردووە تایبەتە بە قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەو وڵاتە.
هاوکات لە کۆنفرانسەکەدا باسی لەوەشکرد کە فرۆشتن و خستنەبازاڕی جگەرەی ئەلیکترۆنی کە نەوەی نوێی بەرهەمەکانی توتنە لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە قەدەغە کرا و لەوبارەیەشەوە هوگۆ لۆپێز گاتێل، جێگری وەزیری تەندروستیی مەکسیک رایگەیاند کە بە بانگەشەکردن بۆ ئەوەی کە گوایە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی نەوەی نوێی توتن زیانی کەمترە، هانی خەڵک دەدرێت بۆ بەکارهێنانی ئەم جۆرە جگەرەیە.
هوگۆ لۆپێز گاتێڵ ئاماژەی بەوە دا کە کۆمپانیاکانی توتن بەشێوەیەکی گشتی بەم جۆرە بەرهەمانە گەنجان بە ئامانج دەگرن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی