فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمان دەكشێتەوە

فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمان دەكشێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەڕلەمان دەكشێتەوە
0

لایک

پەڕلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەست لەكاركێشانەوە پێشكەش بەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن.

سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان-عێراق بە سایتی فەڕمی یەكگرتووی راگەیاندووە، “ئێمە ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەست لەكاركێشانەوەمان ئامادەكردوە و ئەمڕۆ سێ شەممە پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی دەكەین”.

دەشڵێت، “لە بەرواری 6-11-2022 ماوەی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بەسەر دەچێت و ئێمە وەك پێشتریش ڕامانگەیاند لەگەڵ درێژكردنەوەی ئەم خولەی پەرلەمان نین و بە نایاسایی دەزانین”.