فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئاماژەدان بە رووداوەکانی ئەمدواییەی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و وتارەکەی موقتەدا سەدر، دووپاتیکردەوە کە “هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە”.
رۆژی 3ـی ئاب، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە وتارێکی ڤیدیۆییدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.
فازڵ میرانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ـی ئاب، باسی دۆخی سیاسیی عێراقی کرد، بەڵام هەڵوێستی روونی پارتەکەی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشکرا نەکرد، تەنیا دووپاتی کردەوە کە “هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئاسان نییە”.
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “هەموو لایەنە عێراقییەکان چاویان لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانییە بۆ هێورکردنەوەی ئەو دۆخەی عێراقی تێکەوتووە”.
جێی باسە، سەدر لە وتارەکەیدا وتی، له رێگهی پرۆسهیهكی دیموكراتی ئاشتیخوازانهی شۆڕشگێڕانهوه داوای چاكسازی دهكهین، ئهمهش دوای ههڵوهشاندنهوهی ئهنجومهنی نوێنهرانی ئێستا و بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنی پێشوهخته.