فائیق زێدان: بەردەوامبوونی بەرھەم ساڵح لە پۆستەکەی پێچەوانەی دەستووری عێراقە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فائیق زێدان: بەردەوامبوونی بەرھەم ساڵح لە پۆستەکەی پێچەوانەی دەستووری عێراقە

فائیق زێدان: بەردەوامبوونی بەرھەم ساڵح لە پۆستەکەی پێچەوانەی دەستووری عێراقە

فائیق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق، بەردەوامبوونی بەرھەم ساڵح لە پۆستەکەی بەبێ ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەی بە "پێچەوانەی دەستوور" ناوبرد.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
فائیق زێدان: بەردەوامبوونی بەرھەم ساڵح لە پۆستەکەی پێچەوانەی دەستووری عێراقە
0

لایک

فائیق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق، بەردەوامبوونی بەرھەم ساڵح لە پۆستەکەی بەبێ ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەی بە “پێچەوانەی دەستوور” ناوبرد.

زێدان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە “دوای تەواوبوونی ماوەی ٣٠ رۆژ لە ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوە دۆخی سیاسیی عێراقی بە بەردەوامبوونی سەرۆککۆمار لە پۆستەکەی سەرپێچییەکی ئاشکرای دەستووری بەخۆوە دەبینێت”.

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق راشیگەیاندووە “دادگای باڵای فیدڕاڵی، کاتێک رێگەی بە سەرۆککۆمار دا بەردەوامبێت لەسەر ئەرکەکەی تاکو سەرۆکێکی نوێ بۆ عێراق ھەڵدەبژێردرێت ئیجتیھادی کرد کە دەرچەیەک بۆ ئەم سەرپێچییە دەستوورییە بدۆزێتەوە”.

رۆژی ١٣ی شوبات، دادگای باڵای فیدڕاڵی کە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەرییە لە عێراق بریاری لەسەر بەردەوامبوونی بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆمار لە پۆستەکەی تاکو ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکە دەرکرد.