عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پشتیوانی هه‌ر لایه‌نێک ده‌كه‌ن رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی عێراقی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی دزینی 2.5 ملیار دۆلاری بانكی رافیده‌ین بڵاوكرده‌وه و تیایدا هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌رز ده‌نرخێنێت له‌به‌رامبه‌ر ئاشكراكردنی پاره دزراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی باجی بانكی رافیده‌ین.
حەکیم دووپاتیده‌كاته‌وه، پشتگیری لە هەر هەوڵێکی حکومەت یان پەرلەمان ده‌كه‌ن کە بەدواداچوون بۆ دۆسیه‌ی گەندەڵی بکه‌ن و پارە تاڵانکراوەکان بگەڕێننەوە بۆ گەنجینەی گشتی و به‌بێ جیاوازی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران به‌سزای خۆیان بگهیەنێن.
ئه‌مەش لە كاتێكدایه، رۆژی دووشه‌ممه 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد، یه‌كێک له‌و تۆمه‌تبارانه به‌ناوی (نور زوهێر جاسم) كه تۆمه‌تباره به دیارنه‌مانی 2.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بانكی رافیده‌ین، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداد ده‌ستگیركرا.