عەلی قەرەداغی: پێویستە هەموو موسڵمانان هەڵوێست بنوێنن بەرامبەر پاراستنی مزگەوتی ئەقسا

عەلی قەرەداغی: پێویستە هەموو موسڵمانان هەڵوێست بنوێنن بەرامبەر پاراستنی مزگەوتی ئەقسا

عەلی قەرەداغی، هەڵکوتانەسەر مزگەوتی ئەقسا سەرکۆنە دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
عەلی قەرەداغی: پێویستە هەموو موسڵمانان هەڵوێست بنوێنن بەرامبەر پاراستنی مزگەوتی ئەقسا
0

لایک

د.عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسوڵمانی جیهان رایگەیاند، هەڵکوتانەسەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن ژمارەیەک لە پەیڕەوکارانی جولەکە بە پاسەوانی هێزەکانی ئیسرائیل سەرکۆنە دەکات و باوەڕی وایە ئەو هەنگاوە هێرشە بۆسەر پیرۆزییەکانی مسوڵمانان، داواش دەکات بۆ پاراستنی مزگەوتی ئەقسا هەموو مسوڵمانان هەڵوێستیان هەبێت.

د.عەلی قەرەداغی ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵکوتانەسەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن ژمارەیەک لە پەیڕەوکارانی جولەکە تاوان و سوکایەتیکردنە بە هەموو مسوڵمانان، هەروەها پێشێلکردنی هەموو بنەما رەوشتی و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەڵکوتانەسەر مزگەوتی ئەقسا هێرشە بۆسەر مەککە و بیرو و باوەڕی مسوڵمانان، بۆیە باوەڕی وایە پاراستنی مزگەوتی ئەقسا ئەرکی هەمووانە بەپێی توانا و دەسەڵاتی خۆی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێپێوانی جولەکەکان لەناو مزگەوتی ئەقسا بە پاسەوانی هێزەکانی ئیسرائیل، هەوڵێکی نابەرپرسانەیە بۆ ئاڕاستەکردنی کێشەکانی ناو ئیسرائیل بۆ دەرەوە و بەدیهێنانی ئامانجی توندڕەوانە بۆ سڕینەوەی ئاسەواری فەڵەستین لە بەشی رۆژهەڵاتی قودس.