عەلی حەمەساڵح: خەڵکی کوردستان پێویستی بە 200 ملیارەکەی بەغداد نییە بۆ مووچە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عەلی حەمەساڵح: خەڵکی کوردستان پێویستی بە 200 ملیارەکەی بەغداد نییە بۆ مووچە

عەلی حەمەساڵح: خەڵکی کوردستان پێویستی بە 200 ملیارەکەی بەغداد نییە بۆ مووچە

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان- عێراق لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسی داهات و مووچە روونکردنەوە دەدات.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
عەلی حەمەساڵح: خەڵکی کوردستان پێویستی بە 200 ملیارەکەی بەغداد نییە بۆ مووچە
0

لایک


عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان- عێراق لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسی داهات و مووچە رایگەیاند، ناکرێت لە مانگی حەوتەوە نرخی بەرمیلێک نەوت 75 دۆلار بووبێت و ئێستاش بگاتە 111 دۆلار هەر 25 دۆلار بمێنێتەوە، داهاتی سلێمانییش لە 161 ملیار دینارەوە ببێت بە سفر. دەشڵێت، “هیچ بیانوویەک نییە بۆئەوەی مووچە نەدرێت. ئەگەر هەموو حیزبە سیاسییەکان و پەرلەمانی کوردستان و خەڵکی کوردستان بێدەنگیی لێبکات، بەڕاستی نێتیان باش نییە”.


ئەمڕۆ چوارشەممە 02-03-20222 عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان- عێراق، باسی لە هۆکارەکانی دواخستن و نەدانی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی مووچەخۆران کرد و رایگەیاند، “بۆئەوەی مووچەی مانگێک بدرێت 874 ملیار دینار پێویستە، جگە لەو 32 ملیار دینارەی هاوپەیمانان دەیدەن. لە داهاتی نەوت 512 ملیار دینار دیاریکراوە، واتە لە بەرمیلێک 25 دۆلار. ئەوەی گرفتە ئەوەیە کە دەڵێن، ئەو 512 ملیارە، 200 ملیاری رۆیشتووە بۆ مانگی یەک، واتە 312 ملیار دەمێنێتەوە”.


ناوبراو تایبەت بە هۆکارەکانی ئەو دۆخە ئاماژەی بەوەکرد، “داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆ مانگی دوو، نەک هیچ بڕە پارەیەکی نەگەڕاوەتەوە و تەرخان نەکراوە بۆ مووچە، بەڵکو دەڵێن 25 ملیار دیناریش قەرزداری مووچەی مانگی یەکین، هی هێزەکانی ئاسایش و شارەوانی، واتە سلێمانی دەڵێت، من هیچ داهاتێکم نییە بۆ مووچەی مانگی شوبات”.


بەگوێرەی وتەکانی سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان، مانگی پێشوو تێکڕای نرخی نەوت “96 دۆلار بووە، ئێستا کە قسە دەکەین 111 دۆلارە، ئەگەر لە بەرمیلێک نەوت تەنیا 35 دۆلار بمێنێتەوە، داهاتی ناوخۆش نیوەی ئەو داهاتە بێت کە ساڵی رابردوو لەو کاتەدا هەبووە کە بۆ تەمویلی مووچە 374 ملیار بووە، ئێستا ئەگەر نیوەی ئەو 374 ملیارەش بێت، لە بەرمیلێک نەوتیش تەنیا 35 دۆلار بمێنێتەوە، خەڵکی کوردستان پێویستی بە 200 ملیارەکەی بەغدادیش نییە بۆ مووچە”.


وتیشی، “ناکرێت لە مانگی حەوتەوە تاکو ئێستا نەوت 75 دۆلار بێت و هەر 25 دۆلار بمێنێتەوە.. نەوت بگاتە 111 دۆلار هەر 25 دۆلار بمێنێتەوە. داهاتی سلێمانییش لە 161 ملیار دینارەوە ببێتە سفر، تەنانەت قەرزداریش ببنەوە. داهاتی هەولێریش 210 ملیار دینار بووە، ئێستا بووە بە 93 ملیار و تاکو ئێستاش 93 ملیارەکە نەگەڕاوەتەوە”.