عەلی تەتەر: ئێمه‌‌ شوێنێك ئاوه‌دان ده‌كه‌ينەوە په‌كه‌كه‌ به‌ TNT وێرانی ده‌كات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • عەلی تەتەر: ئێمه‌‌ شوێنێك ئاوه‌دان ده‌كه‌ينەوە په‌كه‌كه‌ به‌ TNT وێرانی ده‌كات

عەلی تەتەر: ئێمه‌‌ شوێنێك ئاوه‌دان ده‌كه‌ينەوە په‌كه‌كه‌ به‌ TNT وێرانی ده‌كات

پارێزگاری دهۆک داوا له‌ چەکدارانی په‌كه‌كه دەکات ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆك چۆل بكه‌ن و لێی دووركه‌ونه‌وه‌ و رایگەیاند كه‌ تا شوێنێك ئاوه‌دان ده‌كه‌نەوە، په‌كه‌كه‌ شوێنێكى تر وێران و خاپوور ده‌كات.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
عەلی تەتەر: ئێمه‌‌ شوێنێك ئاوه‌دان ده‌كه‌ينەوە په‌كه‌كه‌ به‌ TNT وێرانی ده‌كات
0

لایک

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ 29ـی ئایاری 2022 ئەنجامدرابوو، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە میانی رێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەیەکی وێستگەی کارەبای گەڕۆک (مۆبایل)دا لە سنووری ناحیەی شێلادزێ سەربە قەزای ئامێدی رایگەیاند، “دوای راپەرینی ساڵی 1991 حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئیمکانیاتی کەمەوە زۆر ھەوڵی دا گوندەکان ئاوەدان بکاتەوە و رێگایان بۆ دروست بکات، کارەبا و ئاوی خواردنەوە و قوتابخانەیان بۆ دروست بکات، بەڵام بەداخەوە بوونی پەکەکە کە ھێزێکی چەکداریی ناشەرعییە و ھیچ پەیوەندییان بەم ناوچەیەوە نییە، بۆتە ھۆی ئەوەی ئەو سیاسەتەی کە حکوومەتی بەعسی رووخاو لەم ناوچەیە پەیڕەوی دەکرد، ئەمان ئاسەوارەی ئەو سیاسەتە بەجبێڵن و نەیانھێشت گوندەکانی سنووری پارێزگای دھۆک ئاوەدان بکرێنەوە”.

پارێزگاری دھۆک وتیشی، “ئێمە لە 11ـی مانگی یەکی ئەمساڵ لە پڕۆژەیەکی قیرتاوکردنی رێگاوبانی گوندەکاندا کە گوژمەکەی زیاتر بوو لە 10 ملیار دینار، 75 لەسەدای لەو بوودجەیەی پێش دووساڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ پڕۆژە تەواونەکراوەکان تەرخانکری کردبوو، ئێمە بۆ تەواوکردنی شەقامە تەواونەکراوەکانی گوندەکانی سنووری قەزای ئامێدی-مان تەرخان کرد، بەڵام بەداخەوە دوای چوار مانگ ھێزێکی چەکداری دەرەوەی یاسا ھەڵسان بە تەقاندنەوە ئەو شەقامە بۆ ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچەیە سوودی لێ وەرنەگرێت”.

عەلی تەرتەر وتیشی، “لە لایەکەوە ئێمە ناوچەکە ئاوەدان دەکەینەوە، لەلایەکی تر لایەنێک دێت TNT دەخاتە ژێر جادەکان و جسرەکانی ناوچەکە دەیتەقێنێتەوە و کاری تێکدەرانە دەکات، نازانین تا کەی پەکەکە ئەو زۆلمە لە خەڵک دەکات نازانین تا کەی ئەم سیاسەتەی پەکەکە بەردەوام دەبێت، تا کەی زۆلم و زۆردارییان لە گوندنشینەکان بەردەوام دەبێت، ‌تا کەی پەکەکە دەبێتە رێگر لە ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانمان”.