عەبدولـلەتیف رەشید: پێویستە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عەبدولـلەتیف رەشید: پێویستە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت

عەبدولـلەتیف رەشید: پێویستە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت

عەبدولـلەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە پێویستە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت.عەبدولـلەتیف رەشید: پێویستە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت

ئایار 30, 2023 15:44
عەبدولـلەتیف رەشید: پێویستە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت
0

لایک

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆککۆماری عێراق جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی رۆڵی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە رێکخستنی ھەڵبژاردنەکان و رایگەیاندووە کە پێویستە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت.

عەبدولـلەتیف رەشید ھەروەھا ئاماژەی بەوەداوە، لە ئەگەری پەسەندکردنی بوودجە لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، سەرجەم ئاستەنگەکانی بەردەم ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان چارەسەر دەکرێن، ھەروەھا کۆمیسیۆنیش دەتوانێت دەست بە ئامادەکارییەکان بکات بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە.

سەرۆککۆماری عیراق روونی کردووەتەوە کە لەئێستادا، ھەموو ھەوڵەکان لە پێناو ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و بێ کێشە خراونەتەگەڕ کە ئەوەیش دەبێتە مایەی پتەوترکردنی رەوشی ئاسایش و سەقامگیریی لە عیراق.

لەلایەن خۆیەوە کۆمیسیۆن رایگەیاند کە ئامادەیە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی داھاتوودا، ئەنجام بدات.

شاندی کۆمیسیۆن ئومێدی خواستووە کە پەلە بکرێت لە پەسەندکردنی بوودجە، چونکە پەیوەندی بە دابینکردنی پێدوایستییە لۆجستییەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی پرۆسەکەوە ھەیە.

رۆژی 26ـی نیسانی 2023، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی پەسەند کرد.

بەپێی یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەبێت شەشی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدرێت کە 10 ساڵە ئەنجام نەدراوە.

En az 10 karakter gerekli