هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و قەتەر بە ئامانجی رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامی کەنداو هاتنە نێو یاریگە و لە کەش و هەوایەکی تەواو جەماوەریدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و عێراق گەیشتە یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25.
دوای 19 خولەک یارییکردن ئیبراهیم بایش گۆڵی دەستپێکی یاری و یەکەمی بۆ هەڵبژاردەی عێراق تۆمارکرد.
دوای تەنیا تێپەڕبوونی 9 خولەک بەسەریدا عومەر عەبدولفەتاح ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سفر.
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەمی یارییەکەش، ئەیمەن حوسێن گۆڵی دووەم بۆ عێراق تۆمارکرد و نیوەی یەکەم لەنێو خۆشی و ئاهەنگی هاندەرانی عێراقدا کۆتاییهات.
لە کۆتاییشدا، عێراق یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە و بۆ جاری شەشەم گەیشتە یاریی کۆتایی جامی کەنداو.