هێڵی ئاسمانیی عێراقی رایگەیاند، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی تورکیا پێی راگەیاندون کە لە ئەمڕۆوە سەرجەم گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ راگیراون، ئەوەش بەهۆی ناجێگیری و خراپبوونی دۆخی کەشوهەوا.
دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری گەشتیارانی هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ ئیستانبوڵ دەكەینەوە، كە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی توركیا ئاگاداریان كردووینەتەوە، كە بۆ ئەمڕۆ گەشتەكان بۆ ئیستانبوڵ رابگرین.
راشیگەیاندوە، راگرتنی گەشتەكان تەنها بۆ ئەمڕۆیە و بەهۆی دۆخی خراپی كەشوهەواوەیە.
جەختیشی كردۆتەوە، بەم زوانە و دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی كەشوهەوا بەپێی خشتەیەكی تایبەتی گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە.