وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد، چووینه‌ته ناو شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا و ناوه‌نده پزیشكییه‌كانیش خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ریاز عه‌بدولئه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، وڵات پێی ناوه‌ته ناو شه‌پۆلێكی نوێی په‌تای كۆرۆنا و تیمه‌كانی ته‌ندروستی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، چاودێری دۆخی ته‌ندروستیی قوتابییان ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌ند به‌هۆی بوونی چاره‌سه‌ری پێویست له نه‌خۆشخانه‌كان و وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، شه‌پۆلی ئێستا له شه‌پۆله‌كانی پێشخۆی سووكتره، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، په‌تاكه له‌سه‌ریان توندتره و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی ناوه‌نده پزیشكییهكانییان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و هه‌موو پێداویستییه‌كیش ده‌سته‌به‌ره.
داواشی له هاووڵاتییان كرد، ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌زووترین كات سه‌ردانی بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین بكه‌ن.
پتر له 25.361 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا له عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق شه‌پۆلێكی دیكه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند.