“عێراق پێنجەم وڵاتی عەرەبییە بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “عێراق پێنجەم وڵاتی عەرەبییە بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان”

“عێراق پێنجەم وڵاتی عەرەبییە بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان”

لە ساڵی 2021دا میسر، سعودیە، سوریا، سۆماڵ و عێراق لەناو وڵاتانی عەرەبیدا زۆرترین سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێکردوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
“عێراق پێنجەم وڵاتی عەرەبییە بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان”
0

لایک

لە ساڵی 2021دا میسر، سعودیە، سوریا، سۆماڵ و عێراق لەناو وڵاتانی عەرەبیدا زۆرترین سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێکردوە.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە، ساڵی 2021 لە 18 وڵاتی جیهاندا 579 کەس سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ کراوە.

هاوکات ساڵی 2020 ژمارەکە 483 حاڵەت بووە، ئەوەش مانای وایە ساڵی رابردوو بەراود بە ساڵی 2020، سزای لەسێدارەدان 20% زیادیکردوە.

بە پێی راپۆرتەکە، لەناو وڵاتانی عەرەبیدا میسر زۆرترین سزای لەسێدارەدانی جێبەجێکردوە کە 83 حاڵەت بووە، هەروەها سعوودیە  65 حاڵەت، سوریا 24 حاڵەت، سۆماڵ 21 حاڵەت و عێراقیش ساڵی رابردوو 17 سزای لەسێدارەدانی جێبەجێکردوە، ئیماراتیش کەمترین سزای لەسێدارەدانی جێبەجێکردوە کە یەک حاڵەت بووە.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، ژمارەیەک حکومەتی وڵاتانی جیهان سزای لەسێدارەدان وەک هۆکارێک بۆ سەرکوتکردنی کەمینەکان و خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن.