عێراق پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای وڵاتەکەی بە تۆڕی کارەبای وڵاتانی کەنداو واژۆکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای وڵاتەکەی بە تۆڕی کارەبای وڵاتانی کەنداو واژۆکرد

عێراق پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای وڵاتەکەی بە تۆڕی کارەبای وڵاتانی کەنداو واژۆکرد

سەرۆکی ئەمریکا دەستپێشخەرییەکی بۆ بەستنەوەی تۆڕی کارەبای عێراق بە تۆڕی کارەبای وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
عێراق پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای وڵاتەکەی بە تۆڕی کارەبای وڵاتانی کەنداو واژۆکرد
0

لایک

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا دەستپێشخەرییەکی بۆ بەستنەوەی تۆڕی کارەبای عێراق بە تۆڕی کارەبای وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو راگەیاند و وتی، لەو رێگەیەوە پشتبەستنی عێراق بە کارەبای ئێران کەم دەبێتەوە.

رۆژی هەینی 15ـی حوزەیرانی 2022، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە جەددەی پایتەختی سعودیە رایگەیاند، عێراق و سعودیە گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ بەستنەوەی تۆڕی کارەبای نیشتمانیی عێراق بە تۆڕی کارەبای ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو لە رێگەی سعودیە و کوێتەوە. وتیشی، ئەو کارە پشتبەستنی عێراق بە ئێران کەم دەکاتەوە.

رۆژی هەینی بایدن لە ئیسرائیلەوە سەردانی سعودیەی کرد و لەگەڵ شا سەلمان، شای سعودیە، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

راگەیاندنی رێککەوتنەکە دوای ئەوە هات کە رۆژی هەینی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی سعودیەی کرد.