ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، رێكه‌وتنی به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی كاره‌بای عێراق له‌گه‌ڵ سعودیه له به‌غدادی پایته‌خت واژۆكرا، حه‌مید غه‌ززی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند، “چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌ته و له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانیشه‌وه راسپێردراوین هه‌موو ئاسانكاریه‌ک بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سعودیه بكه‌ین”.
حه‌مید غه‌ززی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راشیگەیاند، “عێراق پێویستی زۆری به كاره‌با هه‌یه و به‌پێی ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شانشینی سعودیه كاره‌با زیاد ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابووری، له‌هه‌مانكاتیشدا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وڵاتانی دیكه بۆ دابینكردنی كاره‌با ده‌هێنێته ئاراوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سعودیه به‌ئامانجی زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌یه كه له‌ساڵی 2020ـه‌وه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ باشتركردنی كاره‌با ده‌ستپێكردووه و هه‌ر به‌و ئامانجه‌ش هه‌نگاوه‌كانیان هاوشێوه‌ی سعودیه له‌گه‌ڵ ئوردن و توركیا ده‌ستپێكردووه”.