عێراق و ئیتالیا پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق و ئیتالیا پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکەن

عێراق و ئیتالیا پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
عێراق و ئیتالیا پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە 06-07-2022، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیکرد لە ماوریتسیو گرێگانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و لەمیانی کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنی عێراق و پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێکرا.

نووسینگەی کازمی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە ماوریتسیو گریگانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کردووە، لەمیانی کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی پەیوەندیی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا کراوە، هەروەها باس لە هەماهەنگی نێوانیان لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەیوەندی ئەمنیی، ئابووری و رۆشنبیری کراوە”.

سەرۆکوەزیران لە درێژەی وتەکانیدا رایگەیاندووە کە، “بە خۆشحاڵییەوە لە گەرمبوونی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتی رووانیوە لە بابەتی پێکهێنانی لێژنەی هاوبەشی عێراقی و ئیتالی لە بەغداد کە جەخت لە هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕە هاوبەشەکان دەکاتەوە”.