وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە کە پابەندبن بە بڕیاری کەمکردنی رێژەی 20%ـی نرخی سەر کارتەکانیان.
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، “دەبێت نرخی کارتی ئینتەرنێت بەپێی بڕیارەکەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران بە رێژەی 20% کەم بکرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرووە، “داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و بریکارەکان دەکەین پابەندی بڕیارەکە بن”.
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق لە ئەگەری پابەند نەبوون بە بڕیارەکە هۆشداریشی داوە کە سەرپێچیکاران سزا دەدرێن.