عێراق هێڵی شەمەندەفەر لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەکات

عێراق هێڵی شەمەندەفەر لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
عێراق هێڵی شەمەندەفەر لەگەڵ ئێران تاوتوێ دەکات
0

لایک

لەمیانی بەرێوەچوونی دیداری نێوانیان لە تەهران، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و  ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران تاوتوێی هێڵی شەمەندەفەر لە نێوان هەردوو وڵات دەکەن.

ئەمرۆ یەکشەممە 26ـی 6ـی 2022، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تەهران ـی پایتەختی ئێران و لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازیی لێکرا و شاندی هەردوولا کۆبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا.

دوا بە دوای کۆبوونەوەکە، کازمی و رەئیسی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و هەردوولا جەختیان لە ئەنجامدانی هێڵی ئاسنینی نێوان هەردوو وڵات و هێورکردنەوەی بارودۆخی یەمەن کرد.

هاوکات کازمی وتی، “هاوڕابووین لەسەر پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەش لە نێوان عێراق و ئێران، هەروەها باسمان لە دواهەمین ئالنگارییەکانی ناوچەکە و هاریکاریی هاوبەش کرد”.

شایەنی باسە ئیبراهیم رەئیسی وتی، “پەیوەندییەکی قووڵ هەیە لە نێوان تەهران و بەغداد و پەیوەندییەکە قابیلی زیاتر بەرەوپێشبردنە”.

هەروەها هەردوولا باسیان لەوەکرد کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بە هێڵی ئاسنینی بەسرە – شەلامچە کردووە و جەختیان لە خێراکردنی پرۆژەکە کردووە، هەروەها کازمی رایگەیاند، “عێراق هەنگاوی ئاسانکردنی گەشتیارانی ئێران بۆ عێراق دەگرێتەبەر بۆ سەردانکردن شوێنە پیرۆزەکان”.