عێراق.. هۆشداری لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • عێراق.. هۆشداری لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەدرێت

عێراق.. هۆشداری لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەدرێت

پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگەیاند، بەهۆی چەقبەستویی سیاسی خەریکە وڵات بەرەو پێکهێنانی حکومەتی کاتی و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەڕوات، بۆیە ئەوەش وادەکات دادگای فیدڕاڵی بڕیاربدات بەوەی پێشێلکارییە دەستورییەکان رابگرێت و وادەی نوێی هەڵبژاردن دیاری بکات.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
عێراق.. هۆشداری لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەدرێت
0

لایک

پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگەیاند، بەهۆی چەقبەستویی سیاسی خەریکە وڵات بەرەو پێکهێنانی حکومەتی کاتی و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەڕوات، بۆیە ئەوەش وادەکات دادگای فیدڕاڵی بڕیاربدات بەوەی پێشێلکارییە دەستورییەکان رابگرێت و وادەی نوێی هەڵبژاردن دیاری بکات.

ئەحمەد ئەلموسەوی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمڕۆ شەممە لەلێدوانێکدا باسی لەوەشكرد، شکستی پەرلەمان لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، هانی دادگای فیدڕاڵی دەدات دەستووەردان بکات بۆ راگرتنی پێشێلکاری دەستووریی، ئەویش لەرێگەی دەرکردنی بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی کاتی تا بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێکی نوێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناکرێت دۆخی سیاسی عێراق بەم شێوەیە بمێنێتەوە و هەمو کاتە دەستوورییەکان پێشێل بکرێن بەهۆی ئەوەی ناکۆکی سیاسی هەیە.

پەرلەمانتارەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، چاوەڕێ دەکەن ئەگەر ناکۆکییەکان بەردەوام بن، دادگای فیدڕاڵی لەم پرسەدا رۆڵی یەکلاییکەرەوە ببینێت و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش بژاردەیەکی جددییە، “منیش باوەڕم وایە باشترین بژاردەیە بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستویی سیاسی”.