چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانی فراوان له‌دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار ده‌دات.
عائید هیلالی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایدهگهنێت، خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی به‌رده‌م بانكی ناوه‌ندی عێراقی هیچ باكگراوندێكی سیاسی و ئه‌جێندایه‌كی له‌پشته‌وه نییه، به‌ڵكو خۆپیشاندانێكی خۆرسكه و به‌هۆی دابه‌زینی به‌های دینار كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی تووشی زیانێكی زۆر بووه و نرخی كاڵا و شتومه‌ك گران بووه.
هیلالی ئاماژه به‌وه ده‌دات، له ئانوساتی شكستی حكومه‌ت له‌و رێوشوێنانه‌ی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار گرتوویه‌تیه‌به‌ر و نه‌توانێت بیگه‌ڕێنێته‌وه دۆخی پێشووی، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی خۆپیشاندانی فراوانتر بكه‌ین و ئه‌وكات ده‌ستی سیاسی و ئه‌جێندای ده‌ره‌كیش تێكه‌ڵیان ده‌بێت.