به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راگرتنی هاورده‌كردنی ماتۆڕسكیل بۆماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ساڵ دەربڕیوە.
عه‌مید محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی عێراق رایگه‌یاند، پێشنیارمان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کردبوو تایبەت بە راگرتنی هاورده‌كردنی ماتۆڕسكیل بۆ ماوه‌ی 2 تا 5 ساڵ، له‌ئێستاشدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه تا پێنج ساڵی دیكه رێگه به‌هاورده‌كردنی ماتۆڕسكیل نه‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی عێراق ئاماژەی بەوەدا، له‌ئێستادا نزیكه‌ی 600 هه‌زار ماتۆڕسكیل به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له سه‌رانسه‌ری عێراق هه‌یه، زۆربه‌ی زۆریشیان له به‌غدادی پایته‌ختن، ئه‌مه‌ش وایكردووه قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر دروست ببێت.
هەرچەندە ماتۆرسکیڵ کارئاسانییەکی زۆر دەکات لەکاتی گواستنەوەدا، لە هەمان کاتیش‌دا بە یەکێک لە مەترسیدارترین ئامرازەکانی گواستنەوە دادەنرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی لە بچووکترین رووداوی هاتووچۆدا مردن یاخود برینداربوونی سەختی لێدەکەوێتەوە.