ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی زێڕی جیهانی رایگه‌یاند، عێراق به كڕینی 130 ته‌ن و 300 كیلۆ زێڕ، ناوی چووه‌ته ناو لیستی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی زێڕ له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه، كه وڵاتی سعودیه پێشه‌نگی لیسته‌كه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی زێڕی جیهانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، شانشینی سعودیه به‌رده‌وامه له پێشه‌نگی لیستی گه‌وره‌ترین وڵاتانی عه‌ره‌بی كه خاوه‌نی یه‌ده‌گی زێڕە و له دوای ئه‌ویش لوبنان، جه‌زائیر، عێراق و میسر دێت.
سعودیه خاوه‌نی 323 ته‌ن و 100 كیلۆ، لوبنان 289 ته‌ن و 800 كیلۆ، جه‌زائیر 173 ته‌ن و 600 كیلۆ، پاشان له‌ریزبه‌ندی چواره‌مدا عێراق دێت كه خاوه‌نی 130 ته‌ن و 300 كیلۆ، له‌دوای ئه‌ویش میسڕ دێت كه خاوه‌نی 125 ته‌ن و 500 كیلۆ زێڕه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا، داتاكانی راپۆرته‌كه ده‌ریخستووه، ئه‌مریكا به یه‌ده‌گی زێڕ له پێشه‌نگی جیهاندایه، كه ده‌كاته هه‌شت هه‌زار و 133 ته‌ن و 500 كیلۆ، له دوای ئه‌ویش ئه‌ڵمانیا دێت كه یه‌ده‌گی زێڕی سێ هه‌زار و 355 ته‌ن و 100 كیلۆیه، پاشانیش ئیتاڵیا له ریزبه‌ندی چواره‌م دێت به دوو هه‌زار و 451 ته‌ن و 800 كیلۆ، له‌دوای ئه‌ویش فڕه‌نسا به دوو هه‌زار و 436 ته‌ن و 800 كیلۆ دێت، رووسیاش له‌سه‌ر ئاستی جیهانی به‌پله‌ی پێنجه‌م دێت به دوو هه‌زار و 298 ته‌ن و 500 كیلۆ.