عێراق لە هاوردەکردنی بەروبوومی شیری تورکی لە پلەی دووەم دایە
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • عێراق لە هاوردەکردنی بەروبوومی شیری تورکی لە پلەی دووەم دایە

عێراق لە هاوردەکردنی بەروبوومی شیری تورکی لە پلەی دووەم دایە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
عێراق لە هاوردەکردنی بەروبوومی شیری تورکی لە پلەی دووەم دایە
0

لایک

کۆمەڵەی ماسیگریی و بەروبومی ئاژەڵی تورکیا رایگەیاند، ساڵی 2021 عێراق لەدوای میسر لەرووی هاوردەکردنی بەروبومی شیر لە پلەی دووەم دایە.

لەوبارەیەوە میلیە ئۆزاڵ، جێگری کۆمەڵەی رێکخراوی ماسیگریی و بەروبومی ئاژەڵی تورکیا باسی لەوەکردووە کە لەماوەی ساڵی 2021ـدا 438 ملیۆن دۆلار داهاتی بەروبومی هەناردەکراوی شیر بووە.

شایەنی باسە میسر لە پلەیە یەکەمدا هاتووە و لە ماوەی ساڵی 2021ـدا 69 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە بۆ کڕینی بەروبومی شیری تورکی، دواتر عێراق بە 60.5 ملیۆن دۆلار و جەزائیر بە 57 ملیۆن دۆلار لە پلەی دووەم و سێیەم دێن.

هاوکات چین لە پلەی چوارەم دێت بە بڕی 52.8 ملیۆن دۆلار، دواتر ئیمارات بە 24 ملیۆن دۆلار و بەنگلادش بە 23 ملیۆن دۆلار، کوێت بە 14.4 ملیۆن دۆلار، ئوردن بە 9 ملیۆن دۆلار و ئازەربایجان بە 8.2 ملیۆن دۆلار لە تەواوی لیستەکەدان بەپێی ریزبەندیی.