عێراق لە مانگی تەمووزی رابردوودا سێیەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین

عێراق لە مانگی تەمووزی رابردوودا سێیەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین

بەگوێرەی ساڵی رابردوو هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ چین بەرێژەی 22.10% زیادیکردووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
عێراق لە مانگی تەمووزی رابردوودا سێیەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین
0

لایک

بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی چین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق لە مانگی تەمووزی رابردوودا سێیەم گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین.

بەڕێوبەرایەتی گشتی گومرگی چین رایگەیاندووە، “عێراق لەماوەی مانگی تەمووزی رابردوودا رێژەی هەناردەکردنی نەوتی بۆ وڵاتی چین بەرزکردووەتەوە بۆ بڕی 26 ملیۆن و 499 هەزار بەرمیل لە مانگێکدا کە دەکاتە 854 هەزار بەرمیلی رۆژانە، ئەمەش بەگوێرەی ساڵی رابردوو بەرێژەی 22.10% زیادیکردووە”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، “لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا (کانوونی دووەم – تەمووز) بڕی 221 ملیۆن و 737 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە بەرەو چین هەناردەکراوە”.