عێراق.. لەڕێگای زبڵ و خاشاک کارەبا بەرهەم دەهێندرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق.. لەڕێگای زبڵ و خاشاک کارەبا بەرهەم دەهێندرێت

عێراق.. لەڕێگای زبڵ و خاشاک کارەبا بەرهەم دەهێندرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
عێراق.. لەڕێگای زبڵ و خاشاک کارەبا بەرهەم دەهێندرێت
0

لایک

شاره‌وانی به‌غداد رایده‌گه‌یێنێت، حكومه‌تی عێراق خه‌ریكی دروستكردنی وزه‌ی كاره‌بایه‌ له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی زبڵ و خاشاکه‌وه‌، ئاماژه‌ بەوەشدەدات، چه‌ند كۆمپانیایه‌كی جیهانی بواری وه‌به‌رهێنان پرۆژه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و نرخی كاره‌با به‌شێوه‌یەک ده‌بێ، گونجاو بێ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان.

محه‌مه‌د روبه‌یعی، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غداد به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع)ـی راگه‌یاند، شاره‌وانی به‌غداد له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی گۆڕینی زبڵ و پاشماوه‌كان بۆ وزه‌ی كاره‌با به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ بیانییه‌كانی بواری وه‌به‌رهێنان و، پرۆژه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بێ، زبڵ و پاشماوه‌كان ده‌كه‌نه‌ سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی كاره‌با.

به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی شاره‌وانی به‌غداد له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ره‌زامه‌ندی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقییان له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌ وه‌رگرتووه‌ و ئێستا له‌ قۆناغی ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانن بۆ هه‌نگاونان بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆژەکە. وتیشی، “له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێكه‌وتوون نرخی كاره‌باكه‌ به‌شێوه‌یه‌ک بێ بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌ بیانییه‌كان و هاووڵاتییانی عێراق گونجاو بێت”.

تایبەت بە دەستپێکی پڕۆژەکە وتی، “چوار مانگه‌ پرۆژه‌كه‌مان وه‌رگرتووه‌، له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتووشدا هه‌نگاوی پراكتیكی ده‌نێین بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه‌ و له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره‌ بیانییه‌كان هه‌بووه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان”.