“عێراق لەماوەی ساڵی 2021ـدا بڕی 17 ملیار دۆلار کاڵای هاوردەکردووە”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “عێراق لەماوەی ساڵی 2021ـدا بڕی 17 ملیار دۆلار کاڵای هاوردەکردووە”

“عێراق لەماوەی ساڵی 2021ـدا بڕی 17 ملیار دۆلار کاڵای هاوردەکردووە”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
“عێراق لەماوەی ساڵی 2021ـدا بڕی 17 ملیار دۆلار کاڵای هاوردەکردووە”
0

لایک

ئاژانسی ناوەندی ئاماری عێراقی رایگەیاند، قەبارەی هاوردەکردنی کاڵا لەلایەن عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 17 ملیار دۆلار و چین لەو قەبارەیەدا گەورەترین پشکی هەیە.

لە راگەیەندراوێکدا ئاژانسی ناوەندی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق باسی لەوەکردووە کە کۆی گشتی بەرهەمی هاوردەکراو لە ساڵی 2021ـدا بۆ کەرەستە و کاڵا و بەروبومی نەوت نزیکەی 17 ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە و کۆماری گەلی چین ـیش گەورەترین پشکی لەو قەبارەیە هەیە.

هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا دەڵێت، “کۆی گشتی کاڵا و کەرەستە و بەروبوومی نەوت هاوردەکراو بۆ ساڵی 2021 16.9 ملیار دلار بووە کە دەکاتە 24.8 تریلیۆن دیناری عێراقی لەکاتێکدا ساڵی 2020 قەبارەکە 15.4 ملیار دۆلار بووە کە دەکاتە 18.4 تریلیۆن دیناری عێراقی.

لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “کۆی گشتی بڕی هاوردەکراو بۆ ساڵی 2021 بۆ کەرەستە و کاڵا نزیکەی 10.7 ملیار دۆلار بووە کە دەکاتە 15.6 تریلیۆن دینار. شایەنی باسە بۆ بەروبومی نەوت نزیکەی 6.3 ملیار دۆلار بووە کە دەکاتە 9.2 تریلیۆن دیناری عێراقی”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، چین بە شێوەیەکی بەردەوام لە پلەی یەکەم دایە لە هاوبەشیی بازرگانیی لەگەڵ عێراقدا بۆ ساڵی 2021.