عێراق لەرووی یەدەگی نەوتەوە لە پلەی چوارەمی جیهان دایە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق لەرووی یەدەگی نەوتەوە لە پلەی چوارەمی جیهان دایە

عێراق لەرووی یەدەگی نەوتەوە لە پلەی چوارەمی جیهان دایە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
عێراق لەرووی یەدەگی نەوتەوە لە پلەی چوارەمی جیهان دایە
0

لایک

رێکخراوی ئۆپیک رایگەیاند، عێراق لەرووی یەدەگی نەوتەوە چوارەمینی جیهانە و ئەو رێزبەندییە بەردە زەیتییەکان ناگرێتەوە.

لەمیانی راپۆرتی ساڵانەیدا، رێکخراوی ئۆپیک ئاماژەی بەوەکردووە کە یەدەگی نەوتی خاو لە ئێستادا لە سەرانسەری جیهان یەک تریلیۆن و 545 ملیار و 71 ملیۆن بەرمیلە. شایەنی باسە پشکی ئۆپیک لەو یەدەگە ملیۆنێک و 241 ملیار و 819 ملیۆن بەرمیلە.

هاوکات لە راپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە کە عێراق لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەدا لە پلەی چوارەم دایە و خاوەنی 145 ملیار و 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوە. شایەنی باسە ڤێنێزوێلا بە 303 ملیار و 468 ملیۆن بەرمیل لە پلەی یەکەم دایە و سعودیە بە 267 ملیار و 192 ملیۆن لە پلەی دووەم و ئێران بە 208 ملیار و 600 ملیۆن بەرمیل لەپلەی سێیەم دایە.

شایەنی باسە رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتی خاون و بڕەکەی 869 ملیار و 612 ملیۆن بەرمیل. دواجار ئەمریکای لاتین لەرووی یەدەگی نەوتەوە لە پلەی دووەم دایە و بڕەکەی 329 ملیار و 481 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوە. لە پلەی سێیەمیش ئەفریقا دێت کە بڕەکەشی 120 ملیار و 210 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوە.