سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بولگاریا کیریل بێتکۆڤ ئەنجامدا و هەردوولا باسیان لە پیشەسازی چەک کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کیریل بێتکۆڤ، سەرۆکوەزیرانی بولگاریا ئەنجامداوە و باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا و هیواخوازراوە پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا پێشبخرێت.
هاوکات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە هاریکاری هاوبەش لە بواری بەرگری و ئەمنی کراوە بۆ گۆڕینەوەی ئەزمونی بولگاریا لە بواری تێکنۆلۆژیای جەنگی و سەربازی.
شایەنی باسە سەرۆکوەزیرانی بولگاریا بە شێوەیەکی فەرمی مستەفا کازمی ـی بانگهێشتی بولگاریا کرد.