عێراق لەبارەی زیادکردنی بەرهەمێنانی نەوت بڕیارێکی دا
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • عێراق لەبارەی زیادکردنی بەرهەمێنانی نەوت بڕیارێکی دا

عێراق لەبارەی زیادکردنی بەرهەمێنانی نەوت بڕیارێکی دا

شوبات 2, 2023 09:59
عێراق لەبارەی زیادکردنی بەرهەمێنانی نەوت بڕیارێکی دا
0

لایک

جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت رایدەگەیەنێت، عێراق لەبارەی زیادکردن یاخود کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە بڕیاریدا کە پێشتر رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بۆی دیاریکردبوو.

حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: لیژنەی وەزارەت بۆ چاودێریکردنی بەرهەمهێنانی نەوت کە سەر بە رێکخراوی ئۆپیك پڵەسە بڕیاریداوە بە پابەندبون بە بەرهەم هێنانی هەمان بڕ کە پێشتر رێکخراوەکە بۆی دیاریکردبو.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی رێککەوتنەکە پێویستە رۆژانە 220 هەزار بەرمیل نەوت کەمتر بەرهەمبهێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، رێکخراوی ئۆپیك پڵەس لە کۆبوونەوەیەكدا لە نەمسا داوای لە وڵاتانی بەرهمهێنەری نەوت کرد کە رۆژانە بە تێکڕایی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت تا دوو ملیۆن بەرمیل کەم بکەنەوە.