كه‌شناسی عێراق پێشبینی ده‌كات، ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێكی خۆڵبارین له به‌غداد و به‌شێكی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌ستپێبكات و هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه.
عامر ئه‌لجابری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێكی خۆڵبارین به‌شێكی پارێزگاكانی عێراق بگرێته‌وه، كه هۆكاره‌كه‌ی خێرایی با و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمایه.
ئه‌و وته‌بێژه ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه، خۆڵبارین به شێوه‌یه‌كی چڕ به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و هه‌رێمی كوردستان داده‌پۆشێت، له ناوچه‌كانی باشووری عێراق بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت، جیا له دروستبوونی گه‌رده‌لوول.
ئه‌لجابیری روونیكرده‌وه، خۆڵبارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق داده‌پۆشێت، دواتر بارسته هه‌وایه‌ك له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه دێت و كاریگه‌رییه‌كانی خۆڵبارین له رۆژانی داهاتوو كه‌مده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رمی له نێوانی 5 تا 8 پله‌ی سیلیزی، پێشبینی ده‌كرێت له باشووری عێراق خۆڵبارین به‌رده‌وام بێت.