وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی حکومەتی سوید دەکات بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی داوە بە “کەسێکی توندڕەو” بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، “وەزارەتی دەرەوە ناڕەزایی و ئیدانەکردنی توندی کۆماری عێراق دەردەبڕێت بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی سوید رێگەیان بە توندڕەوێک داوە کە کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکۆڵم بسوتێنێت”.
جەختی لەوە کردەوە کە “ئەم rووداوانە هەستی موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا بریندار دەکات و ئیستفزاز کردنێکی جددییە بۆ مسوڵمانان”.
بەپێی راگەیەندراوەکە، وەزارەتەکە داوای لە “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بەرپرسیارێتیی بگرنە ئەستۆ بۆ وەستاندنی ئەو جۆرە کارە قبوڵنەکراوانە، هەموو جۆرە رق و کینە و توندڕەوی ڕەتبکەنەوە، هەروەها لێپرسینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانی بکەن”.