ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق رایگەیاند، “هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه تایبه‌ت به ئاماده‌كاری بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ بۆ عێراق ره‌وانه نه‌كراوه”.
جه‌مال به‌دری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سته‌ی حه‌ج و عه‌مره لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فه‌رمی عێراق، سەبارەت بە حەجی ئەمساڵ روونکردنەوەیدا.
بەدری رایگەیاند، ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی حه‌جكردن په‌یوه‌ندی به لایه‌نی سعوودیه‌وه هه‌یه، تا ئێستا به عێراق رانه‌گه‌یه‌ندراوه كه ئایا ئه‌مساڵ حه‌ج ده‌كرێت یاخوود نا.
روونیشیکردەوە، ژماره‌ی عه‌مره‌كاران بۆ ئه‌مساڵ (2022) گه‌یشتووه‌ته 210 هه‌زار، ئومێد ده‌كرێت ئه‌و ژماره بۆ 250 هه‌زار به‌رز بێته‌وه.