فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره گه‌یشتوه‌ته قه‌زای سنجار به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاسا، له‌ئێستاشدا هیچ گروپێكی چه‌كدار له‌ناو قه‌زاكه نه‌ماوه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، “هه‌مو ئه‌و رووداوانه‌ی كه له سنجار تۆماركراون به‌هۆی چه‌ند كه‌سێكی بێ ویژدانه‌وه بو كه هه‌ژمونییان سه‌پاندبوو و رێگایان له دژی به‌رپرسانی ئه‌منی قه‌زای سنجار داخستبوو”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، “سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ستایشی ئه‌و كاره مه‌زنه‌ی كرد كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژئاوای نه‌ینه‌واوه ئه‌نجام دراوه بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و ئه‌منیه‌ت له‌قه‌زای سنجار”.
باسی له‌وه‌شكرد، “هێزێكی زۆری سه‌ربازی گه‌یشتوه‌ته ناوچه‌ی سنجار، ئه‌ركیان سه‌پاندنی هه‌ژمونی ده‌وڵه‌ت و یاسایه، “ئێمه رێگه ناده‌ین گروپه چه‌كداره‌كان چیتر هه‌ژمونی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه بسه‌پێنن و رێگه‌ش ناده‌ین هیچ گروپێكی چه‌كدار له‌سنجار و ده‌ورووبه‌ریشی بوونی هه‌بێت”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت