“عێراق رێکاری تازەی گرتووەتەبەر بۆ وردبینی لە داهات و مووچەی فەرمانبەران”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “عێراق رێکاری تازەی گرتووەتەبەر بۆ وردبینی لە داهات و مووچەی فەرمانبەران”

“عێراق رێکاری تازەی گرتووەتەبەر بۆ وردبینی لە داهات و مووچەی فەرمانبەران”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
“عێراق رێکاری تازەی گرتووەتەبەر بۆ وردبینی لە داهات و مووچەی فەرمانبەران”
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە کۆبونەوەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باسیان لە یاسای بودجه‌ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و دۆسییه‌ی نه‌وت کردووە. دەشڵێت، عێراق رێکاری دیکەی گرتووەتەبەر بۆ وردبینی لە داهات و مووچەی فەرمانبەران.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە، لە کۆبونەوەی مەسرور بارزانی و محەمە شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆمەڵێک بابەت باسکراون لەوانە یاسای بودجه‌، ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و دۆسییه‌ی نه‌وت.

وتیشی، گفتوگۆکانیان لەو پرسانەدا ئەرێنی بووە و خاڵی ناکۆکیش لە پرسەکاندا هەبوون.

دەشڵێت، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن كۆمه‌ڵێک رێككار گیراوه‌ته‌ به‌ر وه‌ك وردبینی له‌ داهات و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. دەشڵێت شاندی هەرێم داوای کردووە یاسای ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی و یاسای نه‌وت و غاز ده‌ربچێت.

لەبارەی 400 ملیاره‌كه‌شەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، هه‌ندێک رێكار ماوه‌ و حكومه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بنێرێت.