عێراق رۆژانە زیاتر لە 220 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • عێراق رۆژانە زیاتر لە 220 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکات

عێراق رۆژانە زیاتر لە 220 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
عێراق رۆژانە زیاتر لە 220 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی ئەمریکا دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی هەفتەی رابردوودا نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکا رۆژانە زیاتر بووە لە 220 هەزار بەرمیل.

ئیدارەکە لە راپۆڕتێکدا رایگەیاندووە، “لەماوەی هەفتەی رابردوودا ئەمریکا بڕی 4 ملیۆن و 921 هەزار بەرمیلی هاوردە کردووە کە دەکاتە 946 هەزار بەرمیلی رۆژانە”.

ئەوەش هاتووە، “نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ئەمریکا بە رێژەیی 227 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە لە هەفتەی رابردوودا”.